👤 کێین؟ | Who We Are
خێزانی گەشەی ئاگایی کۆمەڵێک کەسە کە هەریەک لە ڕێگەیەکی جیاوازەوە گەیشتوونە ئەم باوەڕە — کە ژیانی ڕاستەقینە دەست دەدات کاتێک مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ خۆی.
بنیاتنەر
ئەم ڕێگایە سەرەتا گەشتێکی کەسی بوو — گەڕانی دووبارە بۆ سەلامەتی ناوەکی، ئارامی ڕۆح، و دۆزینەوەی جەوهەری کەسایەتی. ئەوەی بە تەنها فێر بووم، ئەمڕۆ دەیخەمە پێشتان بەکۆمەڵ.
سەرچاوەکانی ئێمە
ئێمە کەتەلۆگێکی سنووردارمان نییە. لە هەر کانییەک دڵمان تینوێتی بشکێنێت، ئاوی لێ دەخۆینەوە:
🕌 قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەر
🌹 مەولانای ڕۆمی و شەمسی تەبریز
📿 ئیبن عەرەبی و عیرفانی ئیسلامی
🧘 یۆگاناندا و حیکمەتی ڕۆژهەڵات
🔬 فیزیای کوانتەم و زانستی نوێ
📚 واین دایر، فریدریك دۆتسۆن و تری
🎙️ د. سەڵاح ڕاشد و د. ئیهاب حەمارنە
✨ ئیلهامی ڕۆحی خۆت لەسەر هەموویان
بەهاکانی ئێمە
ئازادی
ڕزگاربوون لە قاڵبە فیکری و کۆمەڵایەتییەکان بۆ دەرکەوتنی جەوهەری ڕاستەقینەت.
ڕەسەنایەتی
بوون بە "ئەسڵ" — نیشاندانی خودی ڕاستەقینە بێ هیچ پەردە و دەمامکێک.
گەشەی بەردەوام
ژیان قوتابخانەیەکی بێ کۆتایییە. ئاگایی هەموو ڕۆژێک لە نوێبوونەوەدایە.